کوردستانی

پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، خێراى با (10- 20)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان (8 – 10)کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکراوە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش دوو تا سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، خێراى با (10 - 20)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەوداى بینین لە نێوان (8– 10)کم دەبێت. 

Qaiwan
Qaiwan