کوردستانی
دەستێوەردانی حزبی لە له كاروباری فه‌رمانبه‌راندا بەردەوامی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 4ی ئایاری 2023 رێكخراوی ئاران به‌پشتیوانی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی راپۆرتێكی له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی حزبی له كاروباری فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه.
راپۆرته‌كه راپۆرتێكی بنكۆڵكارییه و له‌ماوه‌ی (12) مانگدا واتا له 1ی ئایاری 2022 تا 30ی نیسانی 2023 تیمێكی نۆ كه‌سی رێكخراوی ئاران بۆ په‌ره‌پێدانی كولتووری مه‌ده‌نی، له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌یان كردووه، راپۆرته‌كه له پێشه‌كی و باكگراوه‌ندی گشتی و نۆبه‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، تیمی ئاماده‌كار بۆ ماوه‌ی (12) مانگ به به‌رده‌وامیی كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كوالیتی به‌رز راپۆرته‌كه ئاماده بكه‌ن و زانیارییه‌كانی ناوی به پوختی و به كورتی هه‌روه‌ها به شیكراوه‌یی پێشكه‌ش بكه‌ن، ئامانجی سه‌ره‌كی له ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته گه‌یشتنه به حوكمڕانی باش و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سه‌روه‌ریی یاسایه.
راپۆرته‌كه پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌ك ناوچه‌ی جوگرافی كاركردن وه‌رگرتووه، ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ى رێكخراوی ئاران بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری مه‌به‌ست قسه‌یان له‌گه‌ڵ (1026) فه‌رمانبه‌ری حكومی له فه‌رمانگه حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه سه‌ر به (261) فه‌رمانگه‌ى حكومین له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و خوارتر.
دابه‌شبوونی جوگرافی قسه‌كردنی تیمی ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا:-
- پارێزگای هه‌ولێر: قسه له‌گه‌ڵ (326) فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی جیاواز كراوه كه سه‌ر به (113) فه‌رمانگه‌ى حكومین.
- پارێزگای سلێمانی: قسه له‌گه‌ڵ (619) فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی جیاواز كراوه كه سه‌ر به (107) فه‌رمانگه‌ى حكومین.
- پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: قسه له‌گه‌ڵ (81) فه‌رمانبه‌ری حكومی كراوه كه سه‌ر به (41) فه‌رمانگه‌ى حكومین.
س.ر

بیروڕا