کوردستانی

گەنجێکی کورد لەسێدارە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی کورد لەسێدارە درا
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی كوردی خەڵكی سەردەشت، لە شاری ئورمییەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارە درا و چارەنووسی چوار بەندکراوی دیکە کە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە، نادیارە.

ئەمڕۆ هەینی 5ی ئایاری 2023 رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند "سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی فەرامەرز شەخسی لە بەندیخانەی ئورمییە جێبەجێ کرا".

بەپێی هەواڵەکەی رێکخراوی هەنگاو بێت، فەرامەرز شەخسی تەمەنی 29 ساڵە و خێزاندارە و باوکی دوو منداڵ بوو، کە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر كرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپابوو.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan