کوردستانی

لەبارەی دانەوەی قەرزێک بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دانەوەی قەرزێک بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رێکاری دانەوەی پارەی قەرزی ئاوی هاوڵاتییان دیاری دەکات بە پێی رێکارەکە بێت هاوڵاتییان دەتوانن بە شەش جار پارەی ئاو بدەن.

ئەمڕۆ شەممە 6ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "رێکاری دانەوەی پارەی قەرزی ئاو لای هاوڵاتییان بە حکومەت دیارکرا، بەپێی رێکارەکە بێت ئەو هاوڵاتییانەی لە 200 هەزار زیاتر پارەی ئاویان لایە  دەتوانن  بە شەش جار  پارەی ئاوبدەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ قیستی  یەکەمجار لە 25% کۆی پارەی ئاو  بدرێت، بۆ قیستەکانی دیکە هەرجارەی لە 15% کۆی پارەی ئاو بدرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan