کوردستانی
پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵبارین دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 6ی ئایار و سبەینێ یەکشەممە 7ی ئایاری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، پلەكانی گەرما لەنێوان 22 بۆ 33 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان, لە دوانیوەرۆ بەهۆی چالاکبوونی خێرایی باوە لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، پلەكانی گەرما لەنێوان 29 بۆ 39 پلە دەبێت.
س،ر
بیروڕا