کوردستانی
مامەڵەکردنی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 6ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، راگهیاندراوێكی لهبارهی راگرتنی مامهڵهكانی بهڕێوهبهرایهتی پاسپۆرتی ههولێر بڵاوكردهوه، رایگەیاند:
1- ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە لە رێکەوتی (7/5/2023) نووسینگەی پاسپۆرتی یەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر مامەڵەکردنی (دەرهێنان و نوێکردنەوەی) پاسپۆرت لەم نووسینگەیە رادەگێرێت بەهۆی دانانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و دانانی سیستمی پاسپۆرتی نوێ(پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی) تاوەکو رێکەوتی (5/6/2023)، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە (دەرهێنان و نوێکردنەوەی) پاسپۆرت دەکەن پێویستە سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی دووی هەولێر بکەن، کە دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری، ناو بەێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، لە دوای کاتژمێر1ی ئێوارە تاکو 6ی ئێوارە.
2- داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین، ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە وە ناوەکانیان گەڕاوەتەوە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی یەک بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان لە هەمان شوێنی پێشووی خۆیان کە دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەتری لە گەڕەکی سەربەستی 32ی پارک.
س.ر

بیروڕا