کوردستانی
ئەو دەرمانەی کارەساتی بۆ هاوڵاتییان دروستکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت چەندین ساڵە هاوار دەکەین و بە هاوڵاتییان دەڵێن کە لە خۆیانەوە دەرمان نەدەنە منداڵەکانیان، بەڵام بەقسەمان ناکەن.
ئەمڕۆ 6ی ئایاری 2023 دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند "بەداخەوە، بەشێوەیەکی بەرفراوان و لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا بەبێ هۆکار، بووەتە هۆی دروستبوونی کارەسات".
باسی لەوەشکردووە "لەم وڵاتەدا چەندین ساڵە ئێمە هاوار دەکەین و بە هاوڵاتییان دەڵێین کە لە خۆیانەوە دەرمان نەدەنە منداڵەکانیان بەبێ ئاگاداری پزیشکی پسپۆڕ، بەڵام بەقسەمان ناکەن".
جەختیشی کردووەتەوە "هۆکاری بەهەڵە دەرچوونی بەشێک لە پشکنینەکانی منداڵان، دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا و ئەمە وای لە هەندێک منداڵ کردووە کە جەستەیان وەڵامی نەبێت بۆ کۆمەڵێک دژە بەکتریا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دووبارە هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بۆ پشکنین، جگە لە پزیشکی پسپۆڕی منداڵان روو نەکەنە هیچ شوێنێکی دیکە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


