کوردستانی
بریکارێکی خۆراک: لە رۆژانی داهاتوودا هێلکەکەی مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بریکارێکی خۆراک لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو هێلکەیەی بڕیار بوو مانگی رەمەزان دابەشبکرێت، گەیشتووە و لە رۆژانی داهاتوودا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 6ی ئایاری 2023 بریکارێکی خۆراک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هێلکەیەی بڕیاربوو لە مانگی رەمەزاندا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت، گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا بنکەی پێنج سەرقاڵی وەرگرتنییەتی".
باسی لەوەشکرد "راستەوخۆ دوای وەرگرتنی ئەو هێلکەیە لەلایەن بریکارەکانەوە دەبێت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت و ئاگادار کراوینەتەوە کە لە ئێستاوە پەیوەندی بە هاوڵاتییانەوە بکەین بۆ ئەوەی راستەوخۆ بێن و هێلکەی خۆیان وەربگرن".
ئەوەشی خستەڕوو "هەندێک لەو هێلکانە بەرواری بەسەرچوونیان پێوە نییە و هەندێکی دیکەیان پێوەیانە و حکومەتی عیراقیش هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە".
جەختیشی کردەوە "هیچ بریکارێی خواردن نابێت پارە وەربگرێت لەبەرانبەر دابەشکردنی هێلکەکانی مانگی رەمەزان و هەر بریکارێکیش ئەو کارە بکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
بیروڕا


