کوردستانی

مێردمنداڵێک لە کەرکوک خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مێردمنداڵێک لە کەرکوک خنکا
مەودا میدیا -
 
مێردمنداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان بۆ گرتنی ماسییەک دەخلیسکێت و دەکەوێتە نێو پرۆژەی ئاوی خاسەی کەرکوکەوە و گیانلەدەستدەدات.
 
ئەمڕۆ شەممە 6ی ئایاری 2023 بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، منداڵێک بەناوی رامین محەمەدی تەمەن نۆ ساڵان کە بەرەچەڵەک سوریە، بۆ گرتنی ماسییەک دەچێتە نزیک چەمی خاسە لە کەرکوک و بەهۆی خلیسکانی قاچی کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە و خنکاوە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی مەلەوانییەوە توانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و دەربهێندرێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan