کوردستانی
مادەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق بەردەوامە لە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان، بڕیارە مادەیەکی دیکە بۆ بەشەخۆراک زیادبکات.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند "بەمنزیکانە 15 ناوەندی بە بازاڕکردن لە پارێزگاکان دەکرێنەوە بۆ فرۆشتنی مادە خۆراکییەکان بە ھاوڵاتییان و دەستیشکراوە بە دامەزراندنی کارگەی تێکەڵکردن و لە کارتۆنکردنی (چا) بە مەبەستی دابەشکردنی لەناو مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان".
ئەوە لە کاتێکدایە ئەم مانگە هێلکەش بۆ بەشەخۆراکى مانگانە زیادکرا و هەر ماڵێک تەبەقێک هێلکەى پێدرا، بڕیاریشە بەردەوام هەوڵبدرێت بۆ باشترکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان.
س.ر

بیروڕا