کوردستانی

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فێڵی لە هاوڵاتییان كردبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فێڵی لە هاوڵاتییان كردبوو
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ‌ و بەناوی دامەزراندن‌ و زەوی وەرگرتن‌ و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان پارەی لە هاوڵاتییان سەندبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە زانیاری لەسەر کەسێک گەیاندە ھێزەکانی پۆلیس كە بەفێڵ‌ و بەناوی دامەزراندن‌ و زەوی وەرگرتن‌ و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارە لە هاوڵاتییان دەسەنێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی راسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجام بدەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای بەدواداچوون‌ و لێكۆڵینەوەكان‌ و وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیربكرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیداو لەماڵی تۆمەتباردا دەستگیرابەسەر ژمارەیەکی زۆر پێناسی باری شارستانیی و زانیاری كەسیدا، لەئێستادا تۆمەتبار (م،ح،ح لەدایكبووی 1969) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 312 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمه‌تباری‌ ناوبراو له‌دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌كی‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ و داواش لە ھاوڵاتییان دەكەین کە هەر كەسێك بەناوی دامەزراندن‌ و زەوی وەرگرتن‌ و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامانەوە فێڵی لێکراوە و پارەی لێسەندراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بكات بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan