کوردستانی

کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لابردنی پارێزگاری شارێکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لابردنی پارێزگاری شارێکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە هەڵمەتێکی فراوان بۆ لابردنی پارێزگاری هەڵەبجە دەستیپێکرد و داوا دەکرێت گۆڕانکاری بکرێت و کەسێکی نوێ بکرێت بە پارێزگار و خزمەتی شارەکە بکات.

فەرهاد قادر، یەکێکە لەو هاوڵاتییانەی کە سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی واژۆ دەکات بۆ لابردنی پارێزگاری هەڵەبجە بە مەودا میدیای وت "لە ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئایاری 2023 هەڵمەتێکی فراوانی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لابردنی پارێزگاری هەڵەبجە دەستیپێکرد و هاوڵاتییان بەشێوەیەکی باش پێشوازیان لێکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێمان وایە پارێزگاری هەڵەبجە نەیتوانییوە خزمەتێکی باش بە شارەکە بکات، بۆیە دەمانەوێت گۆڕانکاری لە پۆستەکەیدا بکرێت".

وتیشی "پێشتر ئێمە وەک هاوڵاتییانی هەڵەبجە داواکاری خۆمان گەیاندووەتە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و داوامانکردووە گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکدا بکات پارێزگاری شارەکەش یەکێکە لەو پۆستانە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan