کوردستانی

لە ماوەی یەک مانگدا لە سلێمانی 44 تۆن خۆراک و شمەکی ناتەندروست لەناوبراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی یەک مانگدا لە سلێمانی 44 تۆن خۆراک و شمەکی ناتەندروست لەناوبراون
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەبێت لە مانگی رابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار سەردان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئەنجام دراوە.

بەپێی ئەو ئامارەی بۆ مانگی چوار بڵاوکراوەتەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی لەماوەی ئەو مانگەدا ژمارەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیان زیاتر کردووە، بەو هۆیەشەوە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان زیاتربوون، بەجۆرێک هەشت هەزار و 701 سەردان کراوە و هەزار و 18 سەرپێچی تۆمارکراوە بەو پێیەش رێژەی سەرپێچییەکان (%11.7)ی سەردانەکانە.

لەو ماوەیەدا بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان 75 شوێنکار داخراون و 15 لەو شوێنانە دۆسییەی یاساییان بۆکراوەتەوە و 459 شوێنیش پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆکراوە.

هەر بەپێی ئامارەکە نزیکەی 44 تۆن خۆراک و شمەکی ناتەندروست و خراپبوو لەناوبراوە و 145 ملیۆن و 600 هەزار دیناریش سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوەو خراوەتە سەر داهاتی گشتی.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan