کوردستانی

ئاوات شێخ جەناب: گەشبینین بە باشبوونی رەوشی هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوات شێخ جەناب: گەشبینین بە باشبوونی رەوشی هاوڵاتییان
مەودا میدیا -
 
وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت گەشبینن بە باشبوونی رەوشی هاوڵاتییان و وتوشیەتی کورد قازانج دەکات لە رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ بەغدا.
 
ئەمڕۆ 7ی ئایاری 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند "گەشبینین بە باشبوونی رەوشی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان".
 
لەبارەی رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتیشەوە وتویەتی "ئەم رێککەوتنەمان لەگەڵ بەغدا، بە قازانجی کوردە و هاوڵاتییان سودمەند دەبن".
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2014 ئابووریی سەربەخۆی راگەیاند و دەستی کرد بە فرۆشتنی نەوت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan