کوردستانی

لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێمەوە نووسراوێک ئاراستەی سۆمۆ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێمەوە نووسراوێک ئاراستەی سۆمۆ دەکرێت
مەودا میدیا -
 
داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە سیتی بانک دادەنرێت و بانکی ناوەندیی عیراقیش لاری نییە لەو کارە.
 
نووسراوێک ئاراستەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) دەکرێت لەلایەن بانکی ناوەندیی عیراقەوە و ئەو بانکەش لاری نەبوونی خۆی راگەیاندووە لە دانانی داهاتی نەوتی هەرێم لە (سیتی بانک).
 
 بانکی ناوەندیی عیراق باسی لەوەشکردووە "راستە لاریمان نییە، بەڵام دەبێت کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە وردبینیکردن، وردبینی بۆ فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لایەنی سوودمەند لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمە و هەر خۆشی بەرپرسیارە لەوەی کە بە چ رێگایەک داهاتە نەوتییەکەی لەو هەژمارەوە وەردەگرێتەوە".



ر.ع
Qaiwan
Qaiwan