کوردستانی
سبەی مووچەی ئەم چینە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت سبەی شایستە داراییەکانی مانگی ئازاری وانەبێژان لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری سلێمانی دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئایاری 2023 عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی دووشەممە 8ی ئاداری 2023 شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سەرجەم پەروەردەکانی سنووری سلێمانی دابەشدەکرێت".
باسی لەوەشکرد "شایستەی دارایی هەولێر و دهۆک پێشتر دابەشکراوە و ئەوەی ماوەتەوە سنووری سلێمانییە کە سبەی دابەشدەکرێت".
جەختیش کردەوە "ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی پێی راگەیاندووم کە هەر 15 پەروەردەکەی سلێمانی سبەی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژیان بۆ خەرج دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو پەروەردانەی سبەی شایستە داراییەکانیان وەردەگرن ئەمانەن (پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، پەروەردەی هەڵەبجە، پەروەردەی پشدەر، پەروەردەی کفری، پەروەردەی دوکان، پەروەردەی چەمچەماڵ، پەروەردەی سەیدسادق، پەروەردەی کەلار، پەروەردەی دەربەندیخان، پەروەردەی پێنجوێن، پەروەردەی شارەزوور، پەروەردەی شارباژێر، پەروەردەی قەرەداغ، پەروەردەی رانیە)".
بیروڕا



