کوردستانی
برایەک خوشکەکەی خۆی بەهەڵە کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک، برایەک خوشکەکەی خۆی بەهەڵە دەکوژێت و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئایاری 2023 مقەدەم عیماد حسێن، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند "لە گوندی کێلەسپی کە سەر بە ناحیەی گردەسینە لە قەزای ئاکرێ، کەسێک بە گولە خوشکێکی خۆی کوشتووە".
باسی لەوەشکردووە "کوژراوەکە ژنێکە و تەمەنی 26 ساڵە و دایکی منداڵێکە، بکوژەکەش براکەی خۆیەتی کە بە هەڵە لە کاتی پاککردنەوەی چەکدا کوشتوویەتی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە و کەسوکارەکەشی وتوویانە کە رووداوەکە بەهەڵە روویداوە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر کەیسەکە بەردەوامە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


