کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لەبارەی مووچەی مانگی نیسانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لەبارەی مووچەی مانگی نیسانەوە
مەودا میدیا -
 
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بە گەیشتنی ئەو 400 ملیار دینارەی کە بڕیاربوو لە بەغداوە بگات، %55ی کێشەکانی مووچە چارەسەردەبن و لە ئێستادا چاوەڕێین.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئاداری 2023 هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "لە ئێستادا زیاتر لە 100 ملیار دینارمان لەبەر دەستدایە وەک داهات، بەشێکی دیکەش ماوە کۆبکرێتەوە و بڕەکەی زیاتردەبێت".
 
باسی لەوەشکردووە "لە ماوەکانی پێشوودا مووچەی لیوا هاوبەشەکان دراوە و بەوهۆیەوە  ئەو بارگرانییە لەسەرمانە کەمتر بووەتەوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەبارەی دابەشکردنی مانگی نیسانەوە، رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبنەوە و بڕیاری لەسەر دەدەن، بەغداش بڕیاری داوە لەم هەفتەیەدا 400 ملیارەکە بنێرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan