کوردستانی
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە چەمچەماڵ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
جێگری تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت تەرمی کەسێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە زەبر بەر سەری کەوتووە و راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئایاری 2023 دکتۆر شەریف رەحیم، جێگری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "تەرمی کەسێک گەیشتووەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن کە تەمەنی 53 ساڵە و بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێکەوە بە کاسەی سەری، راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکرد "دوای گەیاندنی تەرمەکە بۆ هۆبەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ دەرکەوت کە بەهۆی ئەو زەبرەوە گیانی لەدەستداوە".
جێگری تەندروستیی چەمچەماڵ جەختیکردەوە "ئەو کەسەری گەیەندراوەتە لامان شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە نەبووە و ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو کەسەر کە کوژراوە خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر بووە لە قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن کرێکارە عەرەبەکانییەوە کوژراوە.
بیروڕا



