کوردستانی
كەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوە باران و بروسكەی لابەلا هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەری تاوە باران و بروسكەی لابەلا لە ناوچەكانی باشووری خۆرئاوای هەرێم هەیە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئایاری 2023 و سبەی سێشەممە، بە شێوەیەكی گشتیی ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە ئەگەری تاوە باران هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تایبەت بە پێشبینییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەراورد بە 1 هەتا 3 پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، هاوكات خێرایی با مامناوەند دەبێت و ئەمڕۆ دووشەممە ئەگەری بروسكەی لابەلا و تاوە باران هەیە.

سەبارەت بە كەشی سبەی سێشەممە ئاماژە بەوەكراوە، لەئەنجامی نزمەپەستانێکی باشووری عیراق بۆ سەر ناوچەکە، بە گشتیی ئاسمانی هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوە باران و بروسکە ی کورتخایەن هەیە زیاتر لەناوچە شاخاوییەکاندا.
بیروڕا