کوردستانی

بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر ژنێك و ڤیدیۆكردنی، دوو تۆمەتبار دەستگیردەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر ژنێك و ڤیدیۆكردنی، دوو تۆمەتبار دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا-

بەتۆمەتی‌ سوكایەتیپێكردن‌ و هێرشكردنەسەر ژنێك و پاشان ڤیدیۆكردنی لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلسیی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی ئایاری 2023 راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا هاتووە "بەتۆمەتی‌ هێرشكردنە سەر ژنێك ‌و سوكایەتیپێكردنی و‌ پاشان ڤیدیۆكردنی، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد".

لە دەقی راگەیەندراوەكەی پۆلسیی سلێمانیدا  كە ڤیدیۆی ساتی هێرشكردنەكەشی تێدایە روونكراوەتەوە "دوای‌ ئەوەی‌ ژنێك سكاڵای‌ یاسایی‌ تۆماركرد كە موبایلەكەی‌ لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیربكرێن و دەستبگیردرێت بەسەر مۆبایلەكەیاندا".

ئاماژە بەوەشكراوە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون و سەرەنجام دەركەوتووە تۆمەتبار چەندجارێك هەستاوە بەسووكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لەشاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە دەركەوتووە كە تۆمەتبار سوكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردادەكات.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار(ش، س، ع) لەدایكبووی‌ 1999 و (ر، ح، ق) لەدایكبووی‌ 1997 بە بڕیاری‌ دادوەر راگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 
ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan