کوردستانی
مەیدانی كوشتارگەی هەولێر داخرا و كاسبكارانی مەیدانەكە گردبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بڕیاری لیژنەكانی قائیمقامییەتی هەولێر، مەیدانی كوشتارگەكانی ئەو شارە داخرا و كاسبكارانی ئەو مەیدانەش گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ئاماژەیان بەوەكرد "بێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەك لە كارەكانیان راگیراون".
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئایاری 2023 بە بڕیاری قائیمقامییەتی هەولێر مەیدانی كوشتارگەی ئەو شارە داخرا، بەشێك لە كاسبكارانی مەیدانەكەش وەك دەربڕینی نارەزایی گردبوونەوە و رایانگەیاند "بێئەوەی هیچ ئاگاداركردنەوەیەكیان ئاراستە بكرێت، لەناكاو دووكانەكانیان پێداخراوە و زیانێكی زۆریان لێكەوتووە.
بەپێی وتەی كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر، لەئێستادا و بەهۆی بڕیاری داخستنی مەیدانەكە، 300 بۆ 400 كەس بێكار بووە و یەكێك لە كاسبكارەكانیش بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "بە بەهای دوو دەفتەر دۆلار گۆشتیان لەناو دووكانەكاندایە" و بەوپێیەش هێندەی ئەو بڕە گۆشتە زیانیان لێدەكەوێت.
داخستنی مەیدانەكە لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامییەتی هەولێرەوە چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانەش نوێنەكردنەوەی مۆڵەت لەلایەن هەندێك لە دووكاندارەكان، بڵاوكردنەوەی پاشماوەی ئاژەڵان لە ناوچەكە و زیانگەیاندن بە ژینگەی ئەو ناوچەیە، نەبوونی مەرجەكانی تەندروستیی و پاكژیی هەندێك لە دووكانەكان".
ژ.ع

بیروڕا