کوردستانی

لەبارەی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی هەرێم زانیاریی ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی هەرێم زانیاریی ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-

سەبارەت بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی هەرێم، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق پیرۆزبایی خۆی رادەگەیەنێت و دەڵێت "هیچ کێشەیەکی نەماوە و مافیان لە بودجەی گشتی چەسپێنراوە لە چوارچێوەی پشکی هەرێم".

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئایاری 2023، نەرمین مەعروف،  ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك رایگەیاند "هەوڵەکانمان بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم و هەڵگرانی بڕوانامەی بالا لە ماستەر و دکتۆرا بە ئاکام گەیشت".

ئاماژەی بەوەشكردووە " لەدوای ئەوەی خەریکبوو پرۆسەی دامەزراندنیان بگاتە بنبەست، ئەو بابەتە گەیەندراوەتە سەرۆكوەزیرانی عیراق و بەڵێنی پێداین کێشەکەیان چارەسەربکات".

باسی لەوەشكردووە، درەنگانی شەوی رابردوو لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی عیراق، دووپاتیکردووتەوە کە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی هەرێم هیچ کێشەیەکی نەماوە و مافیان لە بودجەی گشتی چەسپێندراوە لە چوارچێوەی پشکی هەرێم.

 
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan