کوردستانی
بەهۆی زیادكردنی ئاشكرا بۆ ژمارەیەك دووكان شەڕ دروستدەبێت و دوو كەس برینداردەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی كێشەی چەند دووكانێكی شاری سلێمانی، گرژیی و ئاڵۆزیی دروستبوو و لە ئاكامدا دوو كەس برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئایاری 2023 تایبەت بە ژمارەیەك دووكانی نزیك بازاڕی مەولەویی بەرامبەر هۆتێل پاڵاسی شاری سلێمانی كێشە دروستبوو لە ئەنجامدا دوو كەس بریندار بوون، خاوەمن دووكانێكیش دەڵێت "200 بۆ 300 كەس پەلاماری یەكدییان داوە".
سەبارەت بە كێشەكە هاوڵاتییەك بە پەیامنێری مەودا میدیای راگەیاند "كۆمەڵێك شۆفێرن لە رێگەی هەولێر و دهۆك كاردەكەن و سەر بەو ژمارە نووسینگەیەن كە كێشەیان بۆ دروستكراوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نووسینگانە موڵكی سەرۆكایەتیی زانكۆیە و ساڵانە دەدرێتەوە بە كرێ، بە وتەی خاوەن نووسینگەكان هەموو ساڵێك كرێیان لەسەر زیاددەكرێت و كرێكانیشیان بێكێشە دراوە.
تایبەت بەو ئاڵۆزییەی ئەمڕۆ روویداوە ئەو شۆفێرە وتی "ئەمڕۆ ژمارەیەك كەس بە فایل و پەڕاو سەردانیان كردوون و وتوویانە گوایە زیادكردنی ئاشكرا بۆ زیادكردنی كرێی ساڵانەی دووكانەكان دەكەن، ئەوەش نارەزایی خاوەن دووكانەكان و شۆفێرەكانی لێكەوتووەتەوە و وتوویانە بۆچی ئەمانە بێن نرخی زیاتر بدەن و ئەو دووكانانە لە نووسینگەكان وەربگرنەوە".
بە وتەی شۆفێرەكە زیاد لە 60 بۆ 70 شۆفێر كاردەكەن لەرێگەی ئەو نووسینگانەوە، دووكانەكانیش ساڵانە رێكاری یاسایی خۆیان ئەنجامداوە و ساڵانەش كرێكانیان لەسەر زیادكراوە و كرێیان داوە.
هاوكات یەكێك لە خاوەن دووكانەكان بۆ مەودا میدیا ئاماژەی بەوەكرد، هۆكاری گردبوونەوەیان زیادكردنی كرێی ساڵانەی دووكانەكانیانە، بەدەر لەوەی هەڕەشەیان لێدەكەن و فشاردەخەنە سەریان.
سەبارەت بەو كەسانەی بە وتەی دووكاندارەكان "موزایەدە دەكەنە سەریان" وتی "وەك باج و سەرانە داوای پارە دەكەن و دەڵێن ئەگەر پارەمان نەدەنێ كرێتان لەسەر زیاتر دەكەین".
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری مەودا میدیا كەوتووە، كێشەكە گەورە بووە و لە ئەنجامی ناكۆكییەكاندا ئەمڕۆ دوو كەس بریندار بووە.
ژ.ع

بیروڕا