کوردستانی

15 کارتۆن ماسی لەقتونراو لەناودەبرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


15 کارتۆن ماسی لەقتونراو لەناودەبرێت
مەودا میدیا -
 
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی خراپی و نەشیاوییان بۆ خواردن، لەلایەن تیمەکانمانەوە دەستگیراوە بەسەر 15 کارتۆن ماسی لەقتونراودا و لەناوی دەبەین.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئایار 2023 قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "لیژنەکانمان دەستیان گرتووە بەسەر 15 کارتۆن ماسی لە قتونراو کە بە شێوازێکی خراپ عەمبارکرابوون و دەفرەکانیان ژەنگی کردبوو".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو 15 کارتۆن ماسییە، بە هیچ شێوەیەک شیاونەبوون بۆ خواردن، بەڵام خاوەنەکەی بەنیازبووە لەبازاڕ و لەلایەن دەستگێڕەکانەوە ساغیبکاتەوە بەسەر هاوڵاتییاندا".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەلایەن لیژنەکانەوە دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە 1000 قتو ماسی جۆراوجۆر کە دوای وەرگرتنی رەزامەنی قایمقامی سلێمانی، تەواوی ئەو بڕە لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan