کوردستانی
ئەو برایەی خوشکەکەی خۆی کوشت، دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی دوێنێ لە گوندێکی سەر بە قەزای ئاکرێ برایەک بەهۆی هەڵەیەکەوە فیشەکێک لە دەستی دەردەچێت و بەر خوشکەکەی دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات، هەڵدێت بەرەو ناوچەیەکی نادیار و ئەمڕۆ خۆی رادەستکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند "ئەو کەسەی دوێنێ بەهۆی هەڵەیەکەوە خوشکەکەی خۆی کوشت لە گوندی کێلەسپی سەر بە ناحیەی گردەسێنی قەزای ئاکرێ و دواتر هەڵهات بەرەو ناوچەیەکی نادیار، ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیسی ئاکرێ کردووە".
باسی لەوەشکردووە "بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانبار کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ لە گوندی کێلەسپی ژنێکی تەمەن 26 ساڵ لەلایەن برایەکییەوە بە هەڵە کوژرا و بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە دایکی منداڵێکە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


