کوردستانی

هەواڵێک لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێک لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە
مەودا میدیا -
 
چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبکات، بەڵام تاوەکو ئێستا 400 ملیار دینارەکەی بەغدا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
 
وا بڕیارە لەسەر پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران رۆژی چوارشەممە 10ی ئایاری 2023  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و ئەو پرسە تاوتوێ بکات.
 
ئەمڕۆ 8ی ئایاری 2023 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند "ناتوانین خشتەی مووچە بۆ فەرمانبەران رابگەیەنین تاوەکو 400 ملیار دینارەکەی بەغدا نەچێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری".
 
باسی لەوەشکردووە "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو وابڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر راگەیاندنی خشتەی مووچە بدرێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات و دابینکردنی مووچەش دوای رێککەوتنی عیراق و هەرێم لە ئەستۆی حکومەتی عیراقیدایە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan