کوردستانی
دوای کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، پارتی و یەکێتیش کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا دوای ئەوەی ئەمڕۆ مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵهبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوە لە کۆبوونەوەکەدا کەشێکی ئەرێنی رەخساوە و تاوتوێی کێشە و گرفتەکان کراوە.
وابڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا یەکێتی و پارتی کۆببنەوە و باسی دوایین خاڵەکان بکەن کە پەیوەستن بە هەڵبژاردنەکانەوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت، کەشی ئەرێنی رەخساوە بۆ بەشی هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


