کوردستانی

کارەبای سلێمانی: کارەباکەتان دەبڕین و خۆتان بەرپرسیارن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای سلێمانی: کارەباکەتان دەبڕین و خۆتان بەرپرسیارن
مەودا میدیا -
 
 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو باخ و خانووانەی دەکەونە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دوکانەوە و بەبێ مۆڵەت کارەبایان راکێشاوە، گەر دەست نەکەن بە مامەڵەکانیان کارەباکانیان دەبڕین.
 
ئەمڕۆ 8ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئەو خاوەن باخ و شوێنانەی کە دەکەونە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دوکانەوە ئاگاداردەکەینەوە گەر بەبێ مۆڵەت کارەبایان راکێشاوە و دواتر پێوەری زیرەکیان بەستووە، دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دوکان بکەن".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە دەبێت لە رۆژی سێشەممە 9ی ئایاری 2023وە سەردانی هۆبەی فرۆشتنی وزەی دابەشکردنی کارەبای دوکان بکەن بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان تەواو بکەن و کاری یاساییان بۆ بکرێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم ئاگادارییە تایبەتە بە باخەکانی مێرگەپان و لە سبەینێوە بۆ ماوەی حەوت رۆژ مۆڵەتیان هەیە تا کارەکانیان ئەنجام بدەن، دوای ئەو کاتە خۆیان بەرپرسیار دەبن و کارەباکەیان دەبڕین".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan