ئابووری

بەهای دۆلار ناجێگیرە؛ نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای دۆلار ناجێگیرە؛ نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی كوردستان و عیراق بەردەوام ناجێگیرە و هەوڵەكانی بەرپرسان و لایەنی پەیوەندیدار بۆ جێگیركردنی بەهاكەی تا ئێستا بێئەنجامە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 بەهای‌ دۆلار هاوتای دوێنێ دووشەممەیە لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو، لەكاتێكدا  چەند رۆژی رابردوو بەردەوام نرخەكەی ناجێگیر بوو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

لە دەستپێكی رۆژەكەدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 145 هەزار و 100  دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكرا، پاش چەند خولەكێك بەهاكەی بووە 145 هەزار و 350 دیناری عیراقی و دواتر نرخەكەی دابەزی بۆ 145 هەزار و 250 دینار.

بەهای دۆلار و تمەن و چەند دراوێكی‌ دیکەی‌ بیانی‌ لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو بەرانبەر بە دیناری‌ عیراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بەم شێوەیەیە:
 
100 دۆلاری ئەمەریكی بە 145 هەزار و 350 دیناری عیراقیی مامەڵەی پێوەدەكرێت،
100 یۆرۆ بەرانبەرە بە 109 دۆلار،
100 پاوەن بە 124 دۆلارە،
100 دۆلار هاوتایە بە 2020 لیرەی توركی،
100 یۆرۆ بەرانبەرە بە 159 هەزار و 250 دیناری عیراقی،
100 پاوەند بە 180 هەزار و 150 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكدرێت؛
هاوكات پێنج ملیۆن و 100 هەزار تمەنی ئێرانیی بەرانبەر 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە هەوڵەكانی لایەنی پەیوەندیدار لە عیراق بەردەوامە بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار لەسەر بەهای فەرمیی خۆی و سەرۆك وەزیرانی عیراق چەندینجار جەختیكردووەتەوە لەسەر جێگیركردنی دۆخی ئابووری، بەڵام تا ئێستا هیچ دەرەنجامێكی ئەوتۆ بەدینەكراوە.
ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان