کوردستانی
كەشناسیی: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەكات، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان ئەگەری نمەباران هەیە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 و سبەی چ، چوارشەممە شێوەیەكی گشتیی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێك ناوچەی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری نمەبارانی كەم هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی پێشبینییەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، هاوكات خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر بە ئاراستەی باكووری خۆرئاوا.
سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممە ئاماژە بەوەكراوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵەهەور لە هەندێك ناوچەدا و پلەكانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ سێشەممە.
ژ.ع

بیروڕا