کوردستانی
پاش دزینی زێڕ و 300 ملیۆن دۆلار، تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە تۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دۆلار مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاریی نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕی 300 ملیۆن دینار و بڕێك زێڕ و كەرەستەی گرانبەهای دزیبوو".
لەوبارەیەوە روونكراوەتەوە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە پارە و زێڕی لێ دزراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە و جددی بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار".
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەنجام دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان- نوسینگەی ڕۆژئاوا توانرا لەماوەیەكی كەمدا و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبار بدۆزرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبار لە شاری هەولێر دەستگیركراوە لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕی 300 ملیۆن دینار و بڕێك زێڕو چەند پارچە كەرەسەتەیەكی گرانبەها.
هاوكات بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان لەئێستادا تۆمەتبار ( د، ك، م) لەدایكبووی 1997 بە ناسنامە كورد و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

بیروڕا