کوردستانی
وادەی گەیشتنی 400 ملیارەكە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بریکاری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لەم دوو رۆژەدا 400 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەتا کۆتایی ئەم مانگە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 دەدات.
مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزیری دارایی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 رایگەیاند "لەم چەند رۆژەدا 400 ملیار دینارەكە دەخرێتە سەر هەژماری حكومەتی هەرێمی كوردستان".
لەمیانی لێدوانیدا بۆ میدیای عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، رێكارە كارگێرییەكانی ناردنی 400 ملیار دینارەكە تەواوبووە و لەم یەك دوو رۆژەدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
رێكەوتی 18ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبونەوەیەكیدا بە كۆی دەنگ بڕیاریدا 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت بەمەبەستی خەرجكردنی بۆ موچەی فەرمانبەران.
ژ.ع

بیروڕا