کوردستانی
قائیمقامییەتی سلێمانی سكاڵا لەسەر دەزگایەكی راگەیاندن تۆماردەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە تۆمەتی ناوزڕاندن و تۆمەت خستنە پاڵ لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، سكاڵای یاسایی لەسەر یەكێك لە دەزگا راگەیاندنەكانی هەرێم تۆماردەكرێت.
لەمیانی راگەیەندراوێكی ڤیدیۆییدا، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاند "بە تۆمەتی ناوزڕاندن و تۆمەت خستنە پاڵ لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ردەزگای میدیایی (NRT) تۆمارده‌كات".
بێستون عه‌لی، لێپرسراوی به‌شی یاسای قائیمقامییه‌تی سلێمانی لەو راگەیەندراوە ڤیدیۆییەدا ئاماژەی بەوەكرد "دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا كه‌ناڵی (NRT) له‌راپۆرتێكیاندا تۆمه‌تی خستووه‌ته پاڵ كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان و تۆمه‌تباری كردوون به‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی حزبی هه‌یه بۆ شكاندنی شوێنه به‌ناوبانگه‌كان، بڕیاری تۆماركردنی سكاڵایان لەسەر ئەو دەزگا میدیاییە داوە".
وتیشی، لە راپۆرتەكەی NRT بە نادروستی باس لەوەكراوە "به‌رپرسان داوای شه‌راكه‌ت و سه‌رانه وه‌رگرتنیان له به‌شێكی دوكانداره‌كان كردووه"، لە بەرامبەریشدا بێستوون عەلی ته‌واوی تۆمه‌ته‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و جەختیكردەوە لەسەر تۆماركردنی سكاڵا یاساییەكەیان بەرامبەر ئەو كەناڵە.
ژ.ع

بیروڕا