کوردستانی
کرێی کارکردنی دەڕاسە دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
لە گەرمیان کرێی کارکردنی دەڕاسەکان دیاریکرا و دروێنەکردنی جۆ دەستیپێکردووە، ئامادەکاریش دەکرێت بۆ وەرزی دروێنەی گەنم.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەگەڵ هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی گەرمیان و نوێنەری جوتیاران سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی دروێنەی دانەوێڵە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارە گەرمیان، سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە کە چاودێری وەرزی دروێنە بکەن، تاوەکو جوتیارانی سنوورەکە بتوانن بەبێ گرفت بەرهەمی گەنم و دانەوێڵەکانیان بدورنەوە.
سەبارەت بە شێوازی کارکردنی دەڕاسەکان و چۆنیەتی رێکخستنیشیان، بڕیاردرا بۆ هەر کاتژمێرێک لە کارکردن بڕی 50 هەزار دینار لە جوتیارەکان وەربگیرێت و لە ناوچە دوورەکانیش بڕی 55 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا

