کوردستانی
وەزارەتی دارایی: 400 ملیار دینارەکە گەیشتووەتە دەستمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت 400 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەمان و دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ 9ی ئایاری 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند "بڕی 400 ملیار دینار لەلایەن بانکی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق ".
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بە مەودا میدیای راگەیاندووە "ئەم هەفتەیە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران ".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو "رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 11ی ئایاری 2023 مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت و لیستی مووچەش لە 24کاتژمێری داهاتوودا رادەگەیەندرێت ".
ئەوەش هاتووە "وەک قەرەبووکردنەوەیەک بۆ دواکەوتنی مووچە، رۆژەکانی دابەشکردنی مووچە کەمتر دەکرێتەوە و تەنها لە رۆژێکدا وەزارەتێک و چەند شوێنێکی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


