کوردستانی
عیراق 400 ملیاری دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بڕی 400 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان وابڕیارە 400 ملیار دیناری دیکەش بۆ هەرێم بنێردرێت.
ئەمڕۆ 9ی ئایاری 2023 غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "راستە ئەمڕۆ 400 ملیار دینار نێردراوە بۆ هەرێم بەڵام ئەم بڕە پارەیە قەرزە و دواتر دەبێت بدرێتەوە".
باسی لەوەشکرد "دوای پەسەندکردنی بودجە ئەو بڕە پارەیەی وەک قەرز بە هەرێم دراوە و ئەو 400 ملیار دینارەی دیکەش بەهەر جۆرێک بێت دەبێت هەرێم بیداتەوە بە عیراق".
ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت کۆمەڵێک رێگای دیکە بگیرێتەبەر وەک کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان و چەندان کەرتی دیکە بۆ ئەوەی فەرمانبەران چاوەڕوانی مووچەکانیان نەکەن تەنها لەرێگەی فرۆشی نەوتەوە".
بیروڕا


