عیراقی
باجێکی نوێ بەسەر هاوڵاتییاندا دەسەپێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە پرۆژە یاسای بودجەدا باجێکی نوێ بۆ گەشتیاران دیاریکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد بڕەکەی 25 هەزار دینارە.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە پرۆژە یاسای بودجەدا باجێکی نوێ بۆ گەشتیاران دیاریکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد بڕەکەی 25 هەزار دینارە.
ئەمیر مەعموری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاند "رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە سەپاندنی باج بە بڕی 25 ھەزار دینار بۆ ھەر ھاوڵاتییەکی عیراقی لەخۆدەگرێت کە بیەوێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو باجە ناوی باجی فڕۆکەخانەی لێنراوە و ھێشتا نازانن چۆن ئەو پارەیە لە ھاوڵاتییان وەردەگیرێت کە ئایا لەڕێگەی تکتی فڕۆکەوە دەبێت یاخود لەڕێی باجی ناو فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانەوە دەبێت".
نابراو وتیشی "بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نیگەران و ناڕازین لەسەر ئەو بڕگانەی باج لەسەر ھاوڵاتییان زیاد دەکەن، بە تایبەت ئەم باجە نوێیە".
س.ر
س.ر