خولەکانی جیهان

ئەنچیلۆتی پشتگیری قسەکانی چاڤی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنچیلۆتی پشتگیری قسەکانی چاڤی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راهێنەری یانەی ریال مەدرید کارلۆ ئەنچێلۆتی توڕەیە دوای ئەوەی یاریزانەکەی ڤینیسیۆس جونیەر لە کاتی پێکدادانی ڤالێنسیا سوکایەتی بە رەگەزپەرستی کرا.

لە یارییەکەدا هەندێک گۆرانی ڕەگەزپەرستی لەلایەن هەوادارانی ڤالێنسیاوە بەرامبەر ڤینیسیۆس بەڕێوەچوو، و لە چرکەکانی کۆتاییدا ئەستێرەی سامبا دوای پێکدادانەکانی نێوان یاریزانەکانی هەردوو تیپەکە دەرکرا.

رۆژی چوارشەممە ریاڵ مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤالێکانۆ یاری دەکات  لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئیسپانیدا.

ئەنچێلۆتی لە کۆنگرەیەکی کورتدا وتی: ڤینیسیۆس قوربانی ئەوەیە کە روودەدات، هەندێک جار بە تاوانبار دادەنرێت. هەندێک پێیان وایە ئەو هاندەرە، بەڵام ئەمە هەڵەیە، ئەو قوربانی رەگەزپەرستییە.

کاتێک باسی هاندەرانی ڤالێنسیا دەکەم، مەبەستم 36 هەزار هاندەر نییە، تەنها کۆمەڵێکیان، هاوڕام لەگەڵ ئەوەی راهێنەری بەرشەلۆنە چاڤی گوتوویەتی.

چاڤی ئیدانەی کردەوەکانی دژی ڤینیسیۆس جونیەر دەکات و داوای پێویستی بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی دەکات بە هەموو شێوەکانیەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە