گێتی
فەرمانی لەسێدارەدان بۆ رابەری گشتیی ئیخوان موسلمین و 11كەسی دیكە دەركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگای تاوانەكانی میسڕ فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ رابەری گشتیی ئیخوان موسلیمین و 11 بەرپرسی دیكەی ئەو حزبە دەركردووە و بڕیارە لەمساڵدا فەرمانەكە جێبەجێبكرێت.
رۆژی دووشەممەی رابردوو 22ی ئایاری 2023 بریكاری گشتیی لە دادگای تاوانەكانی میسڕ پەڕاوی فەرمانی لەسێدارەدانی رابەری گشتیی ئیخوان موسلیمین و 11 بەرپرسی دیكەی ئەو حزبەی رەوانەی موفتیی وڵاتەكە كردووە بەمەبەستی بڕیاردانی كۆتایی.
هەر لەو فەرمانەدا، بڕیاری زیندانی هەمیشەیی بۆ 23 كەس دەركدووە كە ئامادەنەبوو بوون و لەنێویاندا گەنجێكی بەرەگەز میسڕیی-ئەمەریكیی هەیە و باوكیشی لەنێو ئەو 11 كەسەدایە كە فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، ئەو بڕیارەش بووەتە هۆی نیگەرانیی دەسەڵاتدارانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بەرپرسانی وڵاتەكەی هێناوەتە سەر هێڵ.
بڕیارە لەئەگەری پەسەندكردنی فەرمانەكەدا لەلایەن موفتی میسڕەوە، رێكەوتی 20ی ئەیلولی ئەمساڵ فەرمانی لەسێدارەدانەكە جێبەجێبكرێت، سەرچاوەكانی هەواڵیش دەڵێت "ژمارەیەك لەو 11 كەسە و رابەری حزبەكەش مانیان لە خواردن گرتووە".
تەلەڤزیۆنی میسڕ دادگاییەكەی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا محەمەد بەدیع بە پۆشاكی زیندانەوە دەردەكەوێت و بە دادوەری دۆسییەكە دەڵێت "بیرت نەچێت ئەم دادگاییە تەواوبوو، بەڵام دادگاییەكی دیكەمان ماوە".
وتیشی "ئێمە لەگەڵ هاوڕێكانم خۆمان ئامادەكردووە بۆ دیداری خودا و خۆشحاڵین بە بڕیارەكەت" لە بەردەوامیی وتەكانیدا بۆ دادوەری دۆسییەكە.
محمد بەدیع تەمەنی 70 ساڵە و مامۆستای زانكۆ بووە، ساڵی 2010 پاش محمەد مەهدی عكیف بووە هەشتەمین رابەری ئیخوان موسلمین، لەدوای كودەتای سەربازیی ساڵی 2013 كە لە میسڕ بەسەر محمەد مورسی كرا، لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی تیرۆر لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای حزبەكەیدا راپێچی دادگا كرا.
ژ.ع