کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (5) ئايار دیاریکرد، کە بریتیە لە (283) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستییەکانى ناو شارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتیەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (283) دینار، لە کاتێکدا مانگى رابردوو (نيسان) نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە (298) دینار بوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن".
س.ر
س.ر
بیروڕا



