کوردستانی

لەبارەی زیادکردنی نرخی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی زیادکردنی نرخی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا لەسەر هاوڵاتییان روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار دوورە لە راستییەوە و، کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و ستییە ئاساییەکانیشەوە هەمان نرخی جارانە و وەک خۆیەتی".

ئاماژە بەوەشکراوە "وەزارەتی کارەبا تەنیا بۆ ستییە گرانبەهەکانی بە سیستمی پریپەید، کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە، بڕیاری داوە هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە 156 دینار ئەژمێر بکرێت، سیستمی پریپەید تەنیا بۆ زیاترکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتی قەرزی کارەبایە، بەهۆیەوە پێدانی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەختە.

ئەوەشخراوەتەڕوو "ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم گەیشتووەتە نزیکەی (7400) مێگاوات، بەڵام بەهۆی کێشەی سوتەمەنی و نەختینەوە، ئێستا کەمتر کە (4200) مێگاوات بەرهەم دێت. سیستەمی پریپەید بەشێکی زۆری ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات و بەرەو دابینکردنی كارەبایەكی باشتر بۆ هاوڵاتیان هەنگاو دەنێین".

ئەوەش هاتووە "پرۆسەی سیستمی پریپەید ماوەی ساڵێكە دەستیپێکردووە و، تا ئێستا لە ستییەکانی گوندی ئیتاڵیی یەك و فیوچەر ستی و پارک ڤیو و جیهان ستی و گوندی لوبنانی و دریم سیتی و نازناز ستی و كواترۆ تاوەر و رۆیا تاوەر و بازاڕی لەنگە لە هەولێر و بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ سیتی و بازاڕی عەلوەی سلێمانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن