گێتی
بەلەمێکی کۆچبەران وەرگەڕا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 26ی ئایاری 2023 بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمە چووپەکەیان لە دەریای ئیجە سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.
بەرپرسانی دوورگەی میکۆنۆسی یۆنانی رایگەیاند "بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمە چووپەکەیان لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەکە، سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکەش بێ سەروشوێنن، کۆچبەرەکان سوریی و فەلەستینی بوون".
هەوڵەکانی گەڕان بەدوای کۆچبەرە بێسەروشوێنەکان لە رێگەی دوو هێلیکۆپتەری پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان و چەند کەشتییەکی تایبەت دەستیانپێکرد، دوای ئەوەی کە هاوڵاتییەکی فەلەستینی و یەکێکی سوریی بە مەلەکەی خۆیان گەیاندە سەر بەردەکانی نزیک کەنارەکان، چەند کاژێرێک دوای ئەوە، تەرمی دوو ژن و پیاوێک لە دەریای ئیجەدا دۆزرانەوە.
س،ر