تەکنەلۆژیا
بۆ یەكەمینجار تەنێكی ئەلیكترۆنی لە مێشكی مرۆڤدا دەچێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمپانیای نیورالینك كە ملیاردێری ئەمەریكیی ئیلۆن مەسك خاوەندارییەتیی دەكات رایگەیاند، بە شێوەیەكی فەرمیی مۆڵەتیان وەرگرتووە وەك تاقیكردنەوەی سەرەتایی تەنێكی ئەلیكترۆنی لە مێشكی مرۆڤدا بچێنن.
لە هەژماری فەرمیی كۆمپانیاكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نیورالینك رایگەیاندووە "لەلایەن دەستەی خۆراك و دەرمانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا (وەزارەتی تەندروستی)، رێگەی پێداون دەستبكەن بە تاقیكردنەوەی سەرەتایی لە پرۆسەی چاندنی تەنێكی ئەلیكترۆنی لە مێشكی مرۆڤدا".
ئەو تەنە ئەلیكترۆنییە كە زۆر بچووكە، لەلایەن كۆمپانیاكەی ئیلۆن مەسكەوە لە ساڵی 2019ەوە پەرەی پێدەدرێت و بە وتەی خۆیان هاوكاردەبێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی و هەندێك حاڵەتی بۆماوەیی لە مرۆڤدا، هاوشێوەی ئیفلیجی و نابینایی.
سەرەتا تەندروستیی ئەمەریكا نیگەرانیی هەبوو لەسەر كاریگەرییەكانی ئەو تەنە ئەلیكترۆنییە لەسەر مولوولەكانی خوێن لە مێشكدا و ئەگەری لەكاركەوتنی مەترسییەكانی ئەو مادانەی لە تەنەكەدا هەیە، بەڵام لە ئێستادا گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ تاقیكردنەوەی.
نیورالینك جەختدەكاتەوە ئەو پرۆسەیە هاوكاردەبێت لە هێنانەوەی بینایی بۆ نابینایان و تووشبووانی كێشەكانی پەیوەست بە دڕكەپەتك، تەنانەت دەتوانێت كێشەی قەڵەویی و خەمۆكی لەناوببات.
هاوكات لە زانیارییەكانی پەیوەست بەم بابەتەدا هاتووە، ئەم تەكنەلۆجیا زانستییە نوێیە كەسانی بێكێشەی تەندروستیش دەتوانن سوودی لێ ببینن بۆ بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەكەكان بێئەوەی دەستەكانیان بەكاربهێنن.
خاوەنی كۆمپانیاكەش تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی ئەو تەنە بێ زیانە بۆ مێشكی مرۆڤ و ئامادەیە لەسەر مێشكی منداڵەكانی خۆی تاقیبكاتەوە.
ژ.ع