عیراقی
وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆمارکردنی 10حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند کە ئەو حاڵەتانە لە چەند شارێکی عیراق تۆمار کراون.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشکرای کرد "ئەمڕۆ هەینی پشکنین بۆ 76 گومانلێکراو کراوە کە 10 حاڵەتیان ئەنجامەکانیان ئەرێنی بووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 10 حاڵەتەی تۆمارکراون 3 حاڵەتیان لە رەسافەی بەغدان و دوانیان لە واسیتە، هەروەها لە شارەکانی کەرخ و بابل و کەربەلا یەکی یەک حاڵەت تۆمار کراوە".
لە کۆتایدا ئەوەشخراوەتەڕوو "لە عیراق تاوەکو ئێستا 93 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق تۆمار کراوە کە 9 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسی دیکەشیان چاکبوونەتەوە".