کوردستانی

یەكەمین بەلەمی فریاكەوتن لە بەنداوێكی هەرێم دەكەوێتەكار

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەمین بەلەمی فریاكەوتن لە بەنداوێكی هەرێم دەكەوێتەكار
مەودا میدیا-

لە ناحیەی بێتواتە سەر بە ئیدارەی راپەڕین یەكەمین بەلەمی فریاكەوتن بۆ رزگاركردنی گیانی هاوڵاتییان لە بەنداوی سەروچاوە دابیندەكرێت.

شارەوانیی ناحیەی بێتواتە لەسنووری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، یەکەمین بەلەمی فریاکەوتنی بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان لە بەنداوی سەروچاوە دابینکردووە، ئەوەش هاوکارێکی باشی تیمی مەلەوانیی بەرگریی شارستانیی دەبێت لە بەنداوەکە.

بەنداوی سەروچاوە سەر بە ئیدارەی راپەڕینی پارێزگای سلێمانییە، ساڵانە لەوەرزی گەرمادا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار رووی تێدەكەن بۆ سەیران و گەشت و مەلەی لە ئاوی بەنداوەكەدا دەكەن.

هاوشێوەی بەنداوەكانی دیكە، لەو بەنداوەدا تا ئێستا ژمارەیەك هاوڵاتی ژێرئاوكەوتوون و خنكاون، هەندێكی دیكەش لەمیانی ژێرئاوكەوتنیان لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە رزگاركراون.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan