گێتی
لە رووداوێکدا 280 کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
لە هیندستان بەهۆی پێکدادانی سێ شەمەندەفەرەوە تاوەکو ئێستا 280 کەس گیانیان لەدەستداوە و 850 کەسیش بریندارن، بەرپرسانی وڵاتەکەش رووداوەکە بە خراپترین رووداوی هێڵی ئاسنینی سەدەی 21 ناودەبەن.
لە هەرێمی ئۆدیشای هیندستان رووداوێکی پێکدادان لە نێوان سێ شەمەندەفەردا روویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 850 کەس.
بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند "رووداوەکە بەهۆی دەرچوونی یەکێک لە شەمەندەفەرەکانەوە بووە لەسەر هێڵەکەی و دواتر خۆی کێشاوە بەو دوو شەمەندەفەرەی دیکەدا کە لەسەر هێڵی خۆیان بوون".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بۆ رزگارکردنی قوربانیانی رووداوەکە، زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرا و 200 کارمەندی تەندروستی رەوانەی شوێنەکە کراون و بەپێی پێشبینییەکان وا دەردەکەوێت کە رێژەی قوربانییەکان روو لە زیادبوون بکات".
ر.ع