کوردستانی
دەستگیرکراوەکانی شەڕەکەی ئەمڕۆی سلێمانی زیادیان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا 35 کەس لەسەر شەڕە تەقەکەی ئەمڕۆی دەرۆزەکەرەکانی گەڕەکی چوارباخی سلێمانی دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی حوزەیرانی 2023 عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارباخ شەڕ لەنێوان دەرۆزەکەرەکان لە گەڕەکی چوارباخ روویدا، لە ئێستادا 35 تۆمەتبار بەوهۆیەوە دەستگیرکراون".
باسی لەوەشکردووە "دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لادکرۆزەر کە بە تۆمەتبارەکان بووە و لەو شەڕەی ئەمڕۆدا نزیکەی 15 کەس برینداربوون".
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی لە نێوان دوو گرووپی دەرۆزەکەردا شەڕ روویدا و لە شەڕەکەدا چەقۆ و دەمانچە بەکارهات و بەو هۆیە ژمارەیەکیان برینداربوون و سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ یەک لاو بریندارانە دۆخیان ناجێگیر نییە و شەڕەکە کۆنترۆڵکراوە".
ر.ع
ر.ع