کوردستانی
شارەوانیی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتییان: لە خوا بترسن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ خاک و ژینگەکەماندا بکەن و لە خوا بترسن، خۆڵ و خاشاک فڕێمەدەنە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە رایگەیاند "دوو هاوڵاتیی بە دوو ئۆتۆمبێلی جیاواز و لە دوو شوێنی جیاواز زۆر بێباکانە و نابەرپرسانە خاشاکەکەیان فڕێدەدەنە سەر شەقام و شوێنی گشتیی و پیسی دەکەن".
باسی لەوەشکردووە "دواتر دەبێت کارمەندێکی ژینگەپارێز بچێت و هەڵیبگرێتەوە، هەرچەندە خزمەتگوزاریی هەڵگرتنەوەی خاشاک دێتە بەردەم هەموو ماڵێک و هیچ کێشەیەکیشی نییە".
شارەوانیی هەڵەبجە وتوشیەتی "داوا لەو بەڕێزانە دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ خاک و ژینگەکەماندا بکەن و لە خوا بترسن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەر کەسێک ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە یاخود هەر ئامێر و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی سەرپێچیکاری لایە بۆمان بنێرێت تاوەکو بەپێی یاسا سزایان بدەین".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



