کوردستانی

كارەبای بەشێك لە دانیشتوانی سلێمانی كرایە پریپەید و موەلیدەیان نامێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەبای بەشێك لە دانیشتوانی سلێمانی كرایە پریپەید و موەلیدەیان نامێنێت
مەودا میدیا-

كارەبای سێ پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی كرایە پریپەید، 24 كاتژمێر كارەبایان دەبێت و نرخی كرێی كارەباشیان بەرزدەبێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری دانیشتوانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەریەم لە بەرزاییەکانی سلێمانی، بەرزاییەکانی قەیوان و قەیوان ستی دەکەینەوە، کە لە ئێستادا کارەبای نیشتیمانیان بووە بە بەردەوام".

بەپێی راگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانی، بۆ دانیشتوانی ئەو سێ پرۆژەیە بووەتە 24 كاتژمێر و چیدی كارەبای موەلیدەیان نامێنێت، لەمەودا تەنها پارەی یەك كارەبا دەدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، شێوازی كرێدانی کارەبای ئەو سێ پرۆژەیەی نیشتەجێبوون بووە بە پریپەید و کاتێک کارتی کارەبا دەکڕن نرخی کیلۆواتی کارەبایان بە 156 دینارە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەیەك لەمەوبەر هەمان هەنگاو بۆ بازاڕ و دوكانەكانی ناوەندی شاری سلێمانی گیرایەبەر.

ژ.ع 
Qaiwan
Qaiwan